ڕوسیا پوچەڵكردنەوەی زنجیرەیەك هێرشی داعش ئاشكرادەكات

بەنیازبوون یەكێك لە هێرشەكان لە مۆسكۆ ئەنجامبدەن

دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕوسیا پوچەڵكردنەوەی زنجیرەیەك هێرشی تیرۆرستی لە مۆسكۆ و چەند ناوچەیەكی دیكە لەلایەن شانەكانی داعشەوە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵگریی ڕوسیاش شەش چەكداری داعش كوژراون و دووانی دیكەش دەستگیركراون.

بەپێی پلانەكان بڕیاربووە هێرشەكان لە (مۆسكۆ، ئەستراخان، كەباردینۆ بلقاریا) ئەنجامبدرێن.

هەفتەی ڕابردوو هەواڵگریی ڕوسیا باسی لە پوچەڵكردنەوەی ئەو هێرشانە كرد، بەڵام پەیوەندی نێوان تیرۆرستانی ئاشكرانەكرد، بەڕوونیش دیارنەبوو چۆن پلانیان بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە داناوە.

لە بەیاننامەیەكدا هاتووە، “زنجیرەیەك كاری تیرۆرستی پوچەڵكراوەتەوە كە هاوینی ئەمساڵ پلانی بۆدانراوە لەلایەن ئەندامانی شانەیەكی نهێنییەوە… سەر بە ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش لە ڕوسیا. بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر شەش تاوانبار كوژراون و دووانی دیكە برینداربوون”.

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێك لە چەكدارانی داعش لە ئامادەكاریدا بووە بۆ تەقاندنەوەی بۆمبێكی دەستكرد لە ناوچەیەكی قەرەبالغی مۆسكو و، پێنجشەممەی ڕابردوو دەستگیركراوە.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پێشتر

ئێران 200 مێگاوات كارەبا دەداتە بەسرە

بابەتی دواتر

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هەرێم دانپێدانانی داعشێكی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی نیوزلەندی رفێندرا

گروپێکی چەکدار لە ئاسمانی ئیندۆنیزیا فڕۆکەیەکی نیوزلەندیان بە پێنج سەرنشینەوە رفاند و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە. کریس هیبکینز…
Total
0
Share