دووبارە عەین ئەسەد كوترایەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هێرشێكی موشەكی كراوەتەسەر سەربازگەی “عەین ئەسەد” لە ئەنبار.

لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی ڕایگەیاندووە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سێ موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی”عەین ئەسەد” كراوە و لە دەوربەری بنكەكە كەوتووەتە خوارەوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە”.

بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، كە به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌ عێراق بەردەوام ڕوبەڕوی هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووەتە و ئەمریکاش بەردەوام گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران لە پشت ئەو هێرشانە دادەنێت.

بابەتی پێشتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم چووەوە سەروو هەزار

بابەتی دواتر

خۆکوژی بە کۆمەڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share