بانكی ناوەندی چی دەڵێت لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار؟

لەكاتی ژماردنی دۆلار بە ئامێر

بانكی ناوەندیی عێراق ڕەتی دەكاتەوە بەهای دیناریان بەرامبەر بە دۆلار دابەزاندبێت و ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی هەندێك ئاڵوگۆڕكەری دراو بووەتەهۆی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم، بانكی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەو لێدوانانەی باس لە دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی دەكەن لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بەرامبەر بە دۆلار، دوورن لە ڕاستییەوە و ئەوە بۆچوونی كەسی خۆیانە، ئەوەی كاریگەری لەسەر بەهای دۆلار هەبووە ئەو دەنگۆیانەیە كە ئاڵوگۆڕكەرانی دراو دروستیان كردووە”.

بانكەكەی عێراق كە كۆنتڕۆڵی دراوی وڵاتەكەی بەدەستە ئاشكرایكردووە، “نرخی دۆلار خستنە بازاڕەوە جێگیرە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە، سیاسەتی نەختیش ڕوون و شەفافە، ئەو بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش كاتییە”.

سەبارەت بە یەدەگی دراوی بیانیش بانكی ناوەندی دەڵێت، “یەدەگی دراوی بیانی زۆر باشە، بەجۆرێك دەتوانین ئەو قەیرانەی هەیە تێیپەڕێنین”.

ڕاگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندیی عێراقی هاوكاتی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دیناری عێراقی، دوێنێ شەممە 17ی تشرینی یەكەم لە هەندێك بازاڕی دراودا 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 128 هەزار دیناری عێراقی.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، ناجی سەعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەستلەكاربكێشێتەوە، بانكەكەشی تۆمەتبار كرد بەوەی بەهای دیناریان بەرامبەر بە دۆلار دابەزاندووە.

 

بابەتی پێشتر

ئەرمینیا وڵاتە ئازەرییەكە تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی ئاگربەستە مرۆییەكە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کاری عێراق: ژمارەی کرێکارانی بەنگلادیشی سنووری یاسایی تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت، “ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری…
Total
0
Share