حكومەتی هەرێم: 37 فەرمانگەی دیكەمان لە پارێزگاكان بە ئەلیكترۆنی كردووە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری حکومەت لە فەرمانگەكانی دادنوس و فەرمانگەكانی دیكە لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمدا، چەند فەرمانگەیەكی دیكە بە ئەلیكترۆنی كراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، “بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری حکومەت، یەکێک بووە لەو بەڵێنانەی ئەم كابینەیە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە بە خەڵكی داوە”.

باسی لەوەشكردووە، “تا ئێستا لە 64 فەرمانگەی دادنووسی لە سەرانسەری هەرێم 37 فەرمانگە لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، بەئەلیکترۆنی کراون (15 فەرمانگە لە پارێزگای هەولێر و 12 فەرمانگە لە پارێزگای سلێمانی و نۆ فەرمانگە لە پارێزگای دهۆک و فەرمانگەیەکیش لە پارێزگای هەڵەبجە.

بابەتی پێشتر

ماوەی چەند ڕۆژێکە سوتانی دارستانەکانی مەریوان بەردەوامە

بابەتی دواتر

مەحمود سەنگاوی: زۆرینەی هێزەکانی یەکێتی خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی مەولودەوە: پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانە بكەینە بنەمای كاركردن

سەرۆكی یەكێتی هیوادەخوازێت پەیامی مرۆڤدۆستانە و ئاشتیخوازانەی پەیامبەری ئیسلام بكرێتە بنەمای كاركردن. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێم: دەبەی ئاو و بۆن و پاوەربانک و ئامێری ئەلکترۆنی لەناو ئۆتۆمبێلەکانتان جێمەهێڵن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم 16 رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی وەزری هاویندا.…
Total
0
Share