وۆڵ ستریت جۆرناڵ: کۆگاکانی نەوتی ئێران لە پڕبوون نزیکن

ئاڵای ئێران

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕایگەیاند، کۆگاکانی نەوتی ئێـ.ـران لە پڕبوون نزیکن.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕایگەیاند، بە گوێرەی داتاکانی دامەزراوەی کێپلەر، گەمارۆدانی گەرووی هورمز بووەتە هۆی دابەزینێکی زۆر و توندی ئەو بڕە نەوتەی ئێران کە لەسەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بار دەکرێت و دەنێردرێتە دەرەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەگەر ئەم گەمارۆیە بەردەوامبێت، ئەوا ئەگەری هەیە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی ئایار، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێـ.ـران بۆ زیاتر لە نیوە داببەزێت.

هەر بە گوێرەی داتاکانی دامەزراوەی کێپلەر، کۆگاکانی نەوتی ئـ.ـێران لە ئێستادا 49 ملیۆن بەرمیل نەوتیان تێدا خەزن کراوە، خەریکە توانای وەرگرتنیان نامێنێت و پڕ دەبن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
Total
0
Share