قوربانیانی ڕووداوی فڕۆكەكەی فلیپین ڕاگەیەنرا

50 كەس ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون

بەرپرسێكی سوپای فلیپین دەڵێت، تەرمی 29 كەسی ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە سەربازییەكەیان هەڵگرتووەتەوە و تائێستاش 17 كەس لەڕیزی بێسەروشوێنبوواندان.

عەمید ولیام گۆنزالێس، بەرپرس لە سوپای فلیپین ڕایگەیاند، 50 كەس لەوانەی لەناو فڕۆكەكەدا بوون ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون بەمەبەستی چارەسەر.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەرمی 29 كەسیان هەڵگرتووەتەوە و تائێستاش 17 كەس لەڕیزی بێسەروشوێنبوواندان، ئومێدی خۆیشی نیشاندا لەبارەی دۆزینەوەی ڕزگاربووانی دیكە.

فڕۆكەكە لە جۆری C130ی سەر بە هێزی ئاسمانی بووە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی سۆلۆ-ی باشووری ئەو وڵاتە كەوتووەتە خوارەوە.

پێشتر سیریلیتۆ سوبیخانا، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی فلیپین ڕایگەیاند، ڕووداوەكە كاتێك بووە، كە فڕۆكەكە هەوڵیداوە لە فڕۆكەخانەی دوورگەی جۆلۆ بنیشێتەوە.

ئەوەشی وت، پڕۆسەی ڕزگاركردنی سەرنشینان و تیمی فڕۆكەكە بەردەوامە و تائێستا لانیكەم 40 كەس ڕزگاركراون.

بابەتی پێشتر

سبەی ژمارەیەكی دیكەی چالاكوانانی بادینان دادگایی دەكرێن

بابەتی دواتر

پەروەردەی عێراق تاقیكردنەوەكانی شەشی ئامادەیی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share