شەش بڕیار لە شانەی قەیرانەكانی عێراقەوە بۆ چارەسەركردنی دۆخی كارەبا

شانەی قەیرانەكانی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی لەبارەی دۆخی كارەبا كۆبووەوە و شەش بڕیاریان دەركرد بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبا لە پارێزگاكانی عێراقدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی شانەی قەیرانەكانی كردووە و بە ئامادەبوونی كادیرانی پێشكەوتووی وەزارەتی كارەبا باسی دۆخی كارەبایان كردووە.

لەكۆبوونەوەكەدا كازمی داوایكردووە لێكۆڵینەوە لە كوژاندنەوەی سیستمی كارەبا بكرێت كە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و هۆكار و لایەنی كەمتەرخەمی ئەو پرسە دیاریبكرێت، هەروەها لێپرسینەوە لە هەموو ئەوكەسانە بكرێت كەمتەرخەم بوونە تا جارێكی دیكە ئەو كێشەیە دووبارە نەبێتەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، كازمی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە، ئاسانكاریی بكات بۆ جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانەی وەزارەتی كارەبا هەیانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا كراوە، كازمی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی ڕاسپارد كە هەموو هەوڵێك بدەن بۆ پاراستنی ئەو تاوەرانە”.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “لەكۆبوونەوەكەدا شەش بڕیاردراون بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا كە ئەوانیش بۆ چارەسەركردنی فشاری سەر تۆڕەكانی كارەبا و كەمبوونەوەی كارەبایە لە پارێزگاكانی باشوور لە ڕێگەی هێڵە بەستراوەكانی ئێران بەو پارێزگایانە.

هەروەها كۆمپانیاكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا ڕاسپێردران بەردەوام پشكنینی گەرمی بۆ ئەو وێستەگە كارەبا بكەن.

یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی شانەی قەیرانەكان ئەوەیە، كە فەرمانگەكانی دابەشكردنی كارەبای پارێزگاكان پابەند بكرێن بەوەی كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە كارەبا دابەش بكەن.

به‌رپرسیارێتی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌باش له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ له ‌ئه‌ستۆ بگیرێت.

كۆتا بڕیاریش ئەوەیە، كۆمپانیای سیمێنس پێویسته‌ دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌یه‌كه‌كانی بكات تا كاره‌با باشتر دابین بكرێت.

بابەتی پێشتر

هاوڵاتییەکی هەرێم دوای کاتژمێرێک لە دەستگیرکردنی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە ئازادکراوە

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن چوار هەنگاوی نوێ بۆ ڕێگریكردن لە ساختەكاری دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی پێنج گرفتی بۆ دروستدەبێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بابەتی بە بانكیكردنی مووچە و داهاتی ناوخۆ چارەسەرنەكرێن ناردنی مووچەی مانگی…
Total
0
Share