دوای 10 ساڵ سەرۆكی میسر و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، بەمنزیكانە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان لەگەڵ سەرۆكی میسر كۆدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەكان، كۆبوونەوەی نەفتالی بینێت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لە شەرم شێخ-ی میسر و بەمنزیكانە بەرێوەدەچێت، بێ ئەوەی وادەكەی بەتەواوەتی ئاشكرابكەن.

باسیان لەوەشكردووە، هەر ڕێككەوتنێك بكەن بەئاشكرادەبێت و بەشێوەی نهێنی نابێت.

پێشتر سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاشكرایكردبوو، بەفەرمی لەلایەن سەرۆكی میسرەوە بانگهێشتكراوە.

سەردانەكەی بینێت یەكەمین سەردانە كە لەدوای ساڵی 2011وە سەرۆك وەزیرانێكی ئیسرائیل چوبێتە میسر، ئەوكات نەتەنیاهۆ لەگەڵ حوسنی موبارەك سەرۆكی پێشووتری میسر كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆكی ئەو كچە منداڵەی لەژێر خانووی رووخاوی بومەلەرزەدا لەدایكبوو

پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بومەلەرزەكەدا (عەفرا) كە چیرۆكی لەدایكبوونی لەژێر داروپەردووی رووخاودا سەرنجی جیهانی راكێشا بەمجۆرەی لێهاتووە.…
Total
0
Share