لەسەر سێ پرسی گرنگ و هەستیار، سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەكات.
بەپێی میدیا عێراقییەكان، عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سبەی چوارشممە بۆ سێ پرسی هەستیار كە خۆییان لە پرسی ئەمینی، ئابووری و دیپلۆماسیی دەبیننەوە؛ داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە .
ئاماژە بەوەشكراوە، بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق هێزە ئەمنییەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگەنەدەن لە خاكی وڵاتەوە هێرشبكرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.
ئەوەش روونكراوەتەوە، پلانی وەزارەتی دارایی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئابوورییە و دوورخستنەوەی عێراق بەشێوەیەكی دیپلۆماسیانە لە مەترسییەكانی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریكا تاوتوێدەكرێت.