سەرەڕای سەقامگیریی هەناردەی نەوت داهاتی عێراق زیادیكردووە

كۆی داهاتی عێراق لە هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی حوزەیرانی ڕابردوو زیادیكردووە، سەرەڕای تاڕادەیەك سەقامگیری هەناردە بەراورد بە مانگەكانی پێشوو.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كۆی داهاتی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە 6.1 ملیار دۆلار، بەراورد بە مانگی ئایار، كە 5.8 ملیار دۆلار بووە، زیادیكردووە.

زیادبوونی داهات لە سایەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوە لەسەر ئاستی جیهان بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر زێڕی ڕەش و كەمكردنەوەی كۆتوبەندەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە زۆرێك لە بازاڕەكانی جیهاندا.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هەناردەی نەوت گەیشتووەتە 2.892 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە مانگی حوزەیراندا، لەكاتێكدا مانگی ئایار 2.899 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە.

بەدرێژایی مانگەكەش كۆی هەناردە گەیشتووەتە 86 ملیۆن و 765 هەزار و 589 بەرمیل.

لە ئایاری 2020ەوە عێراق پابەندە بە ڕێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت كە لەلایەن هاوپەیمانی (ئۆپیك +)وە بڕیاری لێدراوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر قەبارەی هەناردەكردنی هەبووە كە لە دۆخی ئاساییدا دەگاتە نزیكەی 107 ملیۆن بەرمیلی مانگانە.

عێراق، دووەم گەورە وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتە لە ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) لە دوای سعودییە، بە ناوەندی بەرهەمهێنانی 4.6 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە دۆخی سروشتیدا و، پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بۆ دابینكردنی نزیكەی 92%ی خەرجی وڵات.

بابەتی پێشتر

ڕای گشتی

بابەتی دواتر

نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share