لە بەنریننخانەیەكی كەركوك تەقە لەشۆفێری ئۆتۆمبیلێك دەكرێت و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیان لەدەستدەدات.
پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، “لە بەنزیخانەی ئیسکان لە كەركوك، کەسێک بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە پێنج گولـلە بە شوفێری ئۆتۆمبیلێکی ترەوە دەنێت و هەڵدێت”.
وتیشی، “دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە شۆفێرەكە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە”.
ڕوونیشیكردەوە، “ئەو هاوڵاتيیە ناوی تەواوی (هێمن محەمەد)ە و پیشەی پێشمەرگەیە، ئەوانەی تەقەیان لێکردووە کێشەی کۆمەڵایەتيان لەگەڵی هەبووە و هیچ پەیوەندی بەسرەی بەنزینەوە نییە”.
باسیلەوەشكرد،” لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە”.