تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی گەیاندە كەركوك

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی پارێزگای كەركوكی كرد و لەسەر تەقاندنەوەی تاوەركانی كارەباش لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان كۆبووەوە.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی پارێزگای كەركوكی كرد و لەبارەی تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان و پارێزگاری شارەكە كۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، ئەعرەجی باسی لەوەكردووە، “پێویستە كەركوك بە پارێزگای پێكەوە ژیانی نێوان پێكهاتەكان بمێنێتەوە و خزمەتی زیاتر بكرێت لەلایەن حكومەتەوە”.

هەروەها ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانيی عێراق كردنەوەی فڕۆكەخانەی پارێزگاكەی بەپێویست زانیوە، تا بكرێتە خزمەتی هاوڵاتیانەوە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، قاسم ئەعرەجی داوای لە فەرماندە سەربازییەكان كردووە كە پارێزگاری زیاتر لە تاوەرەكانی كارەبا بكەن، چونكە تەقاندنەوەی بەشێك لەو تاوەرانە لەماوەی ڕابردوودا زیانی بۆ تۆڕی كارەبای پارێزگاكە هەبووە.

بابەتی پێشتر

سزای سێدارەی هاوڵاتییەكی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان جێبەجێكرا

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی كورد پۆستێكی لە وەزارەتی كارەبای عێراق وەرگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ پشووی فەرمییە

سبەینێ سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی سەری ساڵی کۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی پشووەکانی ساڵنامەی…
Total
0
Share