دوو کرێکار لەکاتی کارکردن لەسەر ئەسکەلە کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانیلەدەستدا

بەپێی زانیارییەکان، لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک، دوو کرێکار لەکاتی کارکردن لەسەر ئەسکەلە کەوتنەخوارەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، یەکێک لە کرێکارەکان کە تەمەنی 37 ساڵ بووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە و لەکاتی چارەسەرکردندا، گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، کرێکارەکەی دیکە تەمەنی 20 ساڵە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: چاکسازییەکان پاکترین شوێنن لە هەرێمی کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی چاكسازیى كۆمه‌ڵایه‌تیى هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، دەنگۆکانی ڕابردوو سەبارەت بە بردنی ماددەی هۆشبەر و چەک بۆ ناو…
Total
0
Share