قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ بەغداد چارەسەر دەکات

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ جێبەجێکردنی یاسای بودجەن و پابەندن، لەگەڵ ئەوەش دەیانەوێت کێشە هەڵپەسێردراوەکانیان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتی ماڵئاوایکردن لە جەیمس تۆرنتن کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا، ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێم دەیەوێت یاسای بودجە جێبەجێ بکات و ئامادەیی حکومەتیشی دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکانیتری نێوان هەرێم و بەغداد لەڕێی دانووستانەوە.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کرد حکومەتی هەرێم سەرقاڵی پرۆسە‌ی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکانە بۆ پارێزگار و قایمقام و بە‌ڕیوبە‌رە‌گشتییە‌كان ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەیمس تۆرنتن سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد، کە لە ماوەی رابردوو پشتیوانێکی باشی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا بووە و ئاماژەی بەوەشدا کە لە داهاتووشدا ئاستی هەماهەنگی و هاوکارییەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەریتانیا گەشەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران: نزیکەی 90%ی داهات بۆ موچە دەڕوات

بابەتی دواتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو بەرپرسی پێشووتری پۆلیسی كەركوك دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی ڕۆژانی شەممە نامێنێت؟

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پشووی ڕۆژانی شەممە لە ناوەندەكانی خوێندن دەدات و جەختیشدەكاتەوە هەر…
Total
0
Share