حەشدی شەعبی: بەهەموو شێوەیەک توندوتیژی و کاری تێکدەرانە ڕەتدەکەینەوە

دەستەی حەشدی شەعبی، لەبارەی سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد، ڕایگەیاند کە لەگەڵئەوەی ڕەچاوی هەست و هەڵچونەکانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی دەکەین بەڵام بەهەموو شێوەیەکیش کاری تێکدەرانە و توندوتیژی ڕەتدەکەینەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەستەی حەشدی شەعبی لە ژێر ناونیشانی (بۆ دۆستان و لایەنگرانمان) بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “تێدەگەین لە هەستی عێراقییەکان و ئەوانەی سوورن لەسەر قوربانیدان و خوێنی شەهیدانی حەشدی شەعبی، پاڵپشتیش لە ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانە دەکەین لەچوارچێوەی دەستووردا، بەڵام بە هەموو شێوەیەک کاری توندوتیژی و تێکدەرانە ڕەتدەکەینەوە بە هەرجۆرێک لە جۆرەکان”.

دەستەی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاندووە، “داوا لە هەموولایەک دەکەین سەروەری و شکۆی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن و ڕێز لە هێزە ئەمنییەکان بگرن لەم بارودۆخە هەستیارەدا”.

بابەتی پێشتر

بەشیر حەداد داوای لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكەی بەغداد دەكات

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: ئەوانەی بارەگاکەی پارتییان سوتاند گروپێکی لە یاسا دەرچوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share