عێراق ڕێگەنادات هەرێم دادگایەكی تایبەت بە داعشی هەبێت و كوردستانیش ناڕازییە

عێراق ڕێگەنادات هەرێمی كوردستان دادگایەكی تایبەت بە دادگاییكردنی چەكدارانی داعشی هەبێت و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، بەپێی دەستور هەرێم مافی ئەوەی هەیە بتوانێت دادگایەك دابمەزرێنێت.

‎13ی ئەم مانگە دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بەهاوکاری بەشێک لەوڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی داعش، بەدەنگی حەوت ئەندام لەکۆی نۆ ئەندام و تێبینی دوو ئەندامەکەی دیکە، بڕیاریدا، بەگوێرەی مادەکانی (87، 88، 90، 91، 95 و 112)ی دەستوری عێراق، پێکهێنانی هەر دادگایەکی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەریی فیدڕاڵی و دامەزراندنی دادوەرانی دەرەوەی عێراق نادەستورییە و پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە، بۆیە هەوڵەكەی هەرێمی كوردستانی بۆ دروستكردنی دادگایەكی تایبەت بە تاوانەكانی داعشی بە نادەستوری زانیوە.

‎لەبەرامبەریشدا، جەلال محەمەد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە وەكو هەرێمی كوردستان بەپێی دەستور مافی ئەوەمان هەیە یاسای تایبەت بە هەرێمەكەی خۆمان دابنێین، یان ئەو یاسایەی لە عێراق كاریپێدەكرێت، هەمواری بكەین”.

‎وتیشی، ”ئێمە پێمان وایە، هەرێمی كوردستان مافی ئەوەی هەیە دادگایەكی لەوجۆرەی هەبێت و دەستوریش ڕێگە بەوپرسە دەدات”.

‎بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، پرۆژەیاسای دامەزراندنی دادگای تاوانەکانی داعش لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و هێشتا هیچ بڕیارێك نیە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ نەكرێت، یان پرۆژەیاساكە ڕابگیرێت”.

‎هەرێمی كوردستان بەفەرمی وەڵامی دادگای فیدراڵی دەداتەوە

لای خۆیەوە فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، “مەبەست لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی داعش بۆ ئەوە بوو، کە ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لە کوشتن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییان، دادگایی بکرێن، چونکە دادگاییکردنی تۆمەتباران، جێبەجێکردنی دادگەرییە بۆ گەیاندنی تۆمەتباران بە سزای خۆیان”.

‎ئاماژەی بەوەشکردووە، ”دوو ساڵە هەرێمی کوردستان چەندین بەڵگەنامەی لەسەر تاوانەکانی تیرۆریستانی داعش ئامادەکردووە و کاری لەسەر کراوە”.

‎لەبارەی وەڵامی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقیش وەزیری دادی هەرێم ئەوەی ڕوونکردووەتەوە، “بڕیاری دادگای فیدراڵی پێداچوونەوەی بۆ دەکەین و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی خۆمان دەبێت، ڕاستە لەڕوویی یاساییەوە، تانە لە برٍیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی نادرێت، بەڵام هێشتا دەرفەتی قسەکردن ماوە تا ئێمەش بۆچوونی خۆمان بڵێین، لەبەرئەوەی لەوانەیە ئەو شتانەی ئەوان باسیان کردووە ئێمە لەگەڵی نەبین”.

‎“دامەزراندنی دادگایەک بۆ تاوانەکانی داعش، دادگایەکی تایبەت نییە، بەڵکو دادگایەکی تایبەتمەندە و جیاوازی هەیە”

‎فرسەت ئەحمەد ڕوونیشكردووەتەوە، “دامەزراندنی دادگایەک بۆ تاوانەکانی داعش، دادگایەکی تایبەت نییە، بەڵکو دادگایەکی تایبەتمەندە و جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو دوو جۆرە دادگایەدا، ئەو دادگایەی پێشنیار کراوە تایبەت نییە وەک ئەو بەناو دادگایەی (شۆڕش) لە سەردەمی ڕژیمی بەعس، کە خەڵکی بە کوشت دەد

بابەتی پێشتر

بلینكن: 10 هەزار چەكداری داعش بەدەستبەسەری لای هەسەدە ماونەتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی وەرگرتنی گەنمەوە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share