“ئاودی” دەبێتە ڕکابەری مێرسیدس و ڕێد بوڵ

کۆمپانیای “ئاودی” ئەڵمانی پشکەکانی تیمی “ساوبەر” دەکڕێت، وەرزی داهاتووش لە بواری “فۆرمولا 1” بەشداریی پاڵەوانێتی جیهان دەکات.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاشکرایان کردووە، کە کۆمپانیای “ئاودی” ئەڵمانی هەوڵەکانی بۆ کڕینی تیمی “ساوبەر” دەستپێکردووە، کە لەم وەرزەدا لە ژێر ناوی “ئەلفا ڕۆمیۆ” بەشدارە لە پێشبڕکێکانی “فۆرمولا 1”.

بڕیارە لە وەرزی داهاتووەوە مەرج و ڕێسای نوێ لە چۆنیەتی دیزاینکردنی هەیکەل و شاسی ئوتۆمبێلەکانی بواری “فۆرمولا 1” کاری پێدەکرێت، بەو هۆیەوە کۆمپانیای “ئاودی” تەنها لە بواری دیزاینکردنی بزوێنەر-دا بەشدار دەبێت.

بزوێنەرەکانی وەرزی داهاتووی “ئەلفا ڕۆمیۆ”، بڕیارە لە وڵاتی ئەڵمانیا و بارەگای کۆمپانیاکە دروستبکرێت، هەروەها لە دوای پێشبڕکێی “سپا فرانکۆرچامپس” لە بەلجیکا بە فەرمی تیمەکە زانیارییەکان پشتڕاست دەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

"جیپسی کینگ" بۆ پاڵەوانی جیهان: حەوت ڕۆژ مۆڵەتت پێدەدەم

بابەتی دواتر

سەرۆكی پێشووی زانكۆیەك و 22 ڕاگر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share