ئەڵمانیا.. كۆچبەرێكی كورد بە ڕێگری لە بكوژێك ناوبانگی بڵاودەبێتەوە

چیا ڕەبیعی

ڕێگری لە هێرشی چەقۆكێشێك لە یەكێك لە شەقامەكانی شارێكی ئەڵمانیا كە كوشتن و برینداربوونی ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی لێكەوتەوە، ناو و ناوبانگی كوردێك لەو وڵاتە بڵاودەكاتەوە.

ڕۆژی هەینی لە ناوەڕاستی شاری ڤورتسبۆرگی ئه‌ڵمانیا، هێرشكارێك به‌ چه‌قۆ په‌لاماری ژماره‌یه‌ك پیادەیدا، بەهۆیەوە سێ ژن كوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون.

یەكەمینی ئەو كەسانەی ڕوبەڕووی پەلاماردەرەكە دەبێتەوە، كە پیاوێكی سۆماڵی تەمەن 24 ساڵ بووە، كوردێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە بەناوی چیا ڕەبیعی.

چیا، تەمەنی 42 ساڵە و كۆچبەرێكی نوێیە و تەنها 17 مانگە ڕووی لە ئەڵمانیا كردووە، پێشتر لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان شۆفێری تەكسی بووە، وەك ئەوەی یەكێك لە ڕۆژنامەكان ئاماژەی پێداوە.

چیا وەك یەكەم كەس ڕوبەڕووی تاوانبارەكە دەبێتەوە و بە جانتاکەی دەستی ناھێڵێت پەرە بە تاوانەکەی بدات و خەڵکی زیاتر بكاتە قوربانی، تا ئەوكاتەی پۆلیسی ئەڵمانی دەگاتە شوێنی ڕووداوەكە و دەستگیریدەكات.

لەبارەی ئەوەی ئایا لەكاتی ڕوبەڕوبوونەوەی تۆمەتباردا نەترساوە ئەو دەڵێت، نەخێر نەترساوە، بەڵكو “خەوی لێناكەوێت بەهۆی بیركردنەوەی لەوەی بۆچی نەیتوانیوە زووتر بگاتە شوێنەكە تا ڕێگری لە كوشتن و برینداربوونی ئەو كەسانە بكات”.

بابەتی پێشتر

سوپای پاسداران ڤاکسینی دروستکرد.. ئامادەین بیدەین بە ئەمریکا

بابەتی دواتر

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share