مەسرور بارزانی لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سەرکۆنەکردن بەس نییە، پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا كە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە نوسیویەتی، “سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکەکەی سەر هەولێریان کرد، بەڵام سەرکۆنەکردن بەس نیە و پێویستە وەڵامی ئەم کارە تێکدەرانەیە بدرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەردەوامبوونی ئەم هێرشە تیرۆریستییانەیە، کە لە لایەن گروپە لە یاسادەرچووەکان ئەنجام دەدرێن، شكۆ و توانای دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و سەقامگیریی عێراقیش تێکدەدات.”

پێشتر دژە تیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندبوو، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن “فڕۆکەی بێفڕۆکەوان” لە ڕێگەی خۆپێداکێشان خۆیان دەدەن بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر ڕێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا ئۆمەر لە پارێزگای هەولێر، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە و یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی، هیچ زیانێکی گیانی لێناکەوێتەوە، هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە”.

ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووە، دروشمی “السلام علیک یا جمال العراق، بسم الله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا‌و” لەسەر باڵی درۆنەکان نووسراوە”، كە زیاتر ئەو دروشمانە لەلایەن گروپە چەكدارە شیعییە عێراقییەكانەوە بەكاردێت.

بابەتی پێشتر

دوو پەرلەمانتار هۆكاری نەناردنی بودجە لەلایەن عێراقەوە ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لوتکەی نێوان عێراق، ئوردن و میسر لە بەغداد بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، ژنە دڵسۆز و شۆڕشگێڕەكەی رێگای خەبات لە دڵەوە نیگەرانیكردین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە قادر مەحمود، ژنە…
Total
0
Share