قائیمقامی دوکان: پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای خەلەکان-دوکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە

قائیمقامی دوکان، رایگەیاند، “پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای خەلەکان-دوکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم تیمێکی دروستکرد بۆ ئەوەی تاوتوێی پرۆژەی رێگای خەلەکان-دوکان بکەن و لە گرفتەکان بکۆڵنەوە”.

وتیشی، “دوێنێ قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای خەلەکان-دوکان، بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە لە ئەمڕۆوە دەستبەکاردەبێت”.

ماوەی نۆ رۆژە دانیشتووانی دۆڵی خەلەکان گوندی کانی وەتمان رێگایان گرتووە و چەند داواکارییەکیان هەیە یەکێک لەوانە جگە لە دووسادکردنی رێگای خەلەکان-دوکان، دووسایدکردنی رێگای خەلەکان و چوارقوڕنەیە کە دەست بە پرۆژەکە کراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە جێبەجێبکرێت ئەوەش بەپێی وتەی قائیمقامی دوکان.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی خـ.ـوێنبەخشیندا کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ بەشدارییان کرد

لە ڕۆژی جیهانیی هەڵمەتی خـ.ـوێنبەخشیندا، کارمەندانی هێزەکانی کۆماندۆ بەشدارییان کرد لەو هەڵمەتە وێنەکان: کۆسار پەیوەند – تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share