هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریاندا: ئەم 10 یاریزانە بفرۆشن

هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاپرسییەکدا ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرادەکەن، کە پێویستە لە میرکاتۆی هاوینی 2021 بفرۆشرێن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاندووە، “لە ئیستادا پێکهاتەکەمان 35 یاریزانی هەیە، بەڵام بەپێی یاساکانی فیدراسیۆنی ئیسپانیا دەبێت 25 یاریزان بۆ وەرزی نوێ ناونوس بکەین، پێویستە دەستبەرداری 10 یاریزان ببین”.

بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژنامەی مارکا ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە، تیایدا ڕێژەیەکی زۆری هاندەرانی ڕیاڵ بەشدارییان تێداکردووە، زۆرینەی دەنگەکان بە فیدریکۆ ڤاڵڤێردی ناوەندکاری ئورۆگوایی دراوە و 55.7 هەزار کەس داوای بەردەوامبوونیان کردووە.

هەروەها ئیسکۆ زۆرترین دەنگی پێدراوە لە لیستی فرۆشراواندا و 46 هەزار هاندەر پێیانوایە کاتی فرۆشتنی هاتووە.

ئەمەش لیستی ئەو یاریزانانەن کە مەدریدێستا پێیانوایە دەبێت فلۆرنتینۆ پێرێز هەوڵی فرۆشتنیان بدات:

  1. ئیسکۆ
  2. ماریانۆ دیاز
  3. بۆرخا مایوڕاڵ
  4. خیسوز فاییخۆ
  5. مارسێلۆ
  6. گاریس بەیل
  7. جیزوس ڕینیێر
  8. لوکا یوڤیچ
  9. تاکیفوسۆ کوبۆ
  10. دانی سیبایۆس
بابەتی پێشتر

یونایتد (12) یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

بابەتی دواتر

گواردیۆلا لە گریلیش و کەینەوە هەنگاوی بۆ جەیمس ناوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share