(ڤیدیۆ) هۆڵەندا و ئۆکرانیا بەهێزەوە ڕوبەڕوبوونەوە و پرتەقاڵییەکان براوەبوون

ئەمشەو، یەکشەممە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەردەوامی هەبوو، یاری گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکان لە نێوان هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و ئۆکرانیا ئەنجامدرا، یارییەکەش بە بردنەوەی پرتەقاڵییەکان کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یۆهان کرۆیف ئارینا لە ئەمستەردامی پایتەخت یەکەمین یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکرانیا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی فرانک دی بۆیر کۆتاییهات.

گۆڵەکانی هۆڵەندا لە خولەکەکانی 52 و 58 و 85 لەلایەن جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم، ڤوت ڤیگۆرست و دێنزل دۆمفرایس، گۆڵەکانی ئۆکرانیا لە خولەکەکانی 75 و 79 لەلایەن ئەندرێ یارمۆلینکۆ و ڕۆمان یارمۆچۆکەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، هۆڵەندا لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020 توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت، لە داهاتووشدا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی نەمسا و مەقدۆنیای باکوور یاریدەکەن.

بابەتی پێشتر

دیۆکۆڤیچ شۆڕشی تسیتسیباسی کپکردەوە و ڕۆلاند گارۆسی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرازیل کۆپا ئەمریکای بە بردنەوە دەستپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە چووە هاوکێشە قورسەکەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چووەتە نێو کێبڕکێی یانە گەورەکان بۆ واژۆکردنی گرێبەستی مارکۆس تورام. ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share