نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت بۆ پێنجەم هەفتەی لەسەریەک بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی زیادبوونی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 62 سەنت و ڕێژەی 0.82% بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 76.18 دۆلار، بەمەش لەم هەفتەیەدا بەڕێژەی 2.9 نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 72 سەنت و ڕێژەی %0.98 بەرزبووەوە و گەیشتە 74.01 دۆلار.

ئەمە بەرزترین ئاستە کە هەردوو جۆری خاوی برێنت و تەکساس لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تۆماریان کردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز باسلەوە دەکات، “پێشبینییەکانی چاودێرانی بازاڕی نەوت بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر وزە و بەردەوامیی جموجوڵەکان هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن هەروەها ڕێکارەکانی ئۆپیک پڵەسیش یەکێکی دیکەی پاڵپشتییەکانی بازاڕی نەوتە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: دەلتا کۆرۆنا خێراتر و کوشندەترە

بابەتی دواتر

بكوژەكەی فلۆید بە زیاتر لە 22 ساڵ زیندانی سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو…
Total
0
Share