بەریتانیا باڵیۆزەکەی لە عێراق دەگۆڕێت

حکومەتی بەریتانیا جێگرەوەیەکی بۆ ستیڤن هیکی باڵیۆزی ئێستای وڵاتەکەی لە عێراق دیاریکرد و ڕایگەیاند لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەستبەکاردەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکرد، مارک پریسۆن ڕیچاردسۆن دەبێتە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق و شوێنی ستیڤن هیکی باڵیۆزی ئێستا دەگرێتەوە.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی تەموزەوە باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق دەستبەکارببێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، باڵیۆزی نوێ کار و ئەرکی نوێی پێدەسپێردرێت لە عێراق.

ڕیچاردسۆن لە ساڵی 1999وە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستبەکاربووە، کاری کردووە لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی لە خەرتوم، کابوڵ، ماقادیشۆ و پێشتریش کاری دیپلۆماسی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد کردووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل: ئەمریکا ڕەزامەندیش پیشان نەدات جۆلان تاهەتایە لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share