بڕیارە لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت و وەزارەتی تەندروستی یەكەم وەزارەت دەبێت.
لە بڵاوكراوەیەكدا كە وەزارەتی دارایی و ئابوری لەڕێی گروپ چاتەوە ئاراستەی گەنجینەكان و وەزارەت و دامەزراوەكانی كردووە تیایدا هاتووە، لهسهر بڕیاری ئهنجومهنی وهزیرانی هەرێم به ههمان میكانیزمی مانگی پێشوو ڕۆژی ههینی و شهممه 25 و 26ی حوزەیران موچهی مانگی (شهش)ی وهزارهتی تهندروستی دابهشدهكرێت.
لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی 1ی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تاوەكو ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگادارنەكراونەتەوە بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران.
ڕوونیشیكردەوە، “لیستی موچەی فەرمانبەرانمان ئامادەكردووە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە”.
لەبارەی ئەوەی كە ئایا لیستەكە بە لێبڕینەوە ئامادەكراوە، بەڕێوەبەری گەنجینەی سلێمانی ئاشكرایكرد، “بە لێبڕینی لە 21% ەوە لیستی موچەیان ئامادەكردووە، بەڵام ئەگەر بێت و وەزارەتی دارایی بڕیارێكی دیكە بدات ئەوە لیستی موچە بەبێ لێبڕین ئامادە دەكەن”.