ئێران هەوڵی تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی شكستپێهێنا

ئێران هەوڵێكی تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی لەنزیك تاران شكستپێهێنا.

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەوڵێكی تێكدەرانەیان بۆ تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی شكستپێهێناوە، كە لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هەوڵی تەقاندنەوەی درابوو.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا ئێرانییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هەوڵی تەقاندنەوەی بنكەیەكی ئەتۆمی دراوە لەنزیك تارانی پایتەخت.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، شكستپێهێنانی هەوڵەكە هیچ زیانێكی ماددی و گیانی نەبووە.

پێشتریش هەوڵی تەقاندنەوەی بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران دراوە و تەقینەوە لە هەندێك لەو بنكە ئەتۆمییانە ڕوویانداوە، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش بەردەوام ئیسرائیل تۆمەتبار دەكەن بەو هێرشانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک بۆ تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئێـ.ـران: بەکارهێنانی زمانی هەڕەشە بەرامبەر ئـ.ـێران دۆخەکە خراپتر دەکات

تەلەڤزیۆنی ڕەسمیی ئێـ.ـران لە زاری سەرچاوەیەک ڕایدەگەیەنێت، مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ئێران پەسەندکراو نین و بەکارهێنانی زمانی زبریش دۆخەکە…
Total
0
Share