کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: بەهۆی راگرتنی خەرجییەکانمان هیچ بڵاوکراوەیەکمان نابێت

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگیرانی خەرجییەکانیان هیچ بڵاوکراوەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نەبێت.

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، “لە ئێستادا و لەم کاتەدا کە خەرجییەکان راگیراون، خزمەتگوزاریی پاسپۆرت و ڤیزە کە پێشتر وادەیان بۆ دیاریکراوە لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمریکا لە وڵاتان بەردەوام دەبن بە پێی لەباریی دۆخەکە”.

ئاشکراشیکرد، “لە هەژماری کونسوڵخانەکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هیچ پۆستێکمان نابێت تا کاتی دەستپێکردەنەوەی تەواوی کارەکانمان، بەڵام بڵاوکردنەوەی زانیاریی خێرای پەیوەست بە سەلامەتی و ئاسایش لەم راگرتنە بەدەردەبن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەکر: بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە بارمتەگرتنی مووچە و بژێویی هاوڵاتییان تەواوکردنی جینۆسایدی خەڵکی کوردستانە، دەست لە قۆرغکردنی داهاتی گشتیی…
Total
0
Share