دەریاچەیەكی عێراق مەترسی لەناوچوونی لەسەرە

هەرچەندە بە سەرچاوەیەكی ئابوری و ژینگەیی دادەنرێت، دەریاچەی ساوە لە باشووری عێراق مەترسی لەناوچوونی لەسەرە.

دەریاچەی ساوە كە دەكەوێتە باشووری ڕۆژئاوای شاری سەماوەی سەربە پارێزگای موسەنا لە عێراق، بە یەكێك لە دیاردە سروشتییە سەرسوڕهێنەرەكانی عێراق دادەنرێت و درێژییەكەی 11 هەزار كیلۆمەترە و تا ئێستا گرنگی پێنەدراوە و هۆشداری لەناوچوونی دەدرێت.

یوسف غانمی، بەڕێوبەری ژینگە لە پارێزگای موسەنا بە میدیا عێراقییەكانی وتووە، “دەریاچەی ساوە كە دەكەوێتە ناوچە بیابانییەكانی سەماوەوە، هۆكارێكی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمای ئەو ناوچەیەیە”.

ئەو بەرپرسەی ژینگە ئەوەشی وتووە، “ئەو دەریاچەیە سەرچاوەیەكی بۆ درامەتە ئاوییەكانی وەك ماسی و توێژینەوەكان دەریان خستووە ئەو ماسیی و ئاژەڵە ئاوییانەی لەو دەریاچەن دەگەڕێنەوە بۆ دەریای سور و ئاوەكانی كەنداو، كە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە كە ئەو ئاوە درێژكراوەی ئەو دەریایانەیە”.

دەریاچەی ساوە خوێیەكی زۆر لەخۆ دەگرێت و خوێی چێشتی لێبەرهەمدەهێندرێت، كە ئەوەش وەك سەرچاوەیەكی ئابوری تەماشای كراوە.

بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای موسەنا هۆشداریداوە لەوەی، “ئەو دەریاچەیە وشك بكات و لەناوبچێت، بەهۆی بەردەوامیی پشتگوێ خستنەكانی و چاودێری نەكردنی، هەروەها ڕێنەگرتن لەو زیادەڕۆییانەی دەكرێنە سەری”.

داوا دەكرێت، دەریاچەی ساوە وەبەرهێنانی تێدا بكرێت و بكرێت بە ناوچەیەكی گەشتیاری.

عەلی حەمادی تەمەن 27 ساڵ كە گەنجێكی سەماوەیە ڕایگەیاندووە، “چەندین ساڵە هاولاتییان و بەتایبەت گەنجان بۆ كات بەسەربردن دەچنە ئەو دەریاچەیە، بەڕاستی ناوچەیەكی جوان و دڵگیرە”.

ئەو گەنجە ئەوەشی وتووە، “ئێستا دەریاچەی ساوە زۆر پشتگوێ خراوە و هیچ خزمەتگوزارییەكی بۆ نەكراوە لەكاتێكدا گەشتیارانی ناوچەكانی دیكەش سەردانی دەكەن”.

گەنجان و هاوڵاتییانی ناوچەكە، بۆ مەلەكردن و ڕاوكردن و خواردنی ماسی، سەردانی ئەو دەریاچەیە دەكەن بەتایبەت بۆ ماسییەكی تایبەت كە لەجۆری كەمبۆزیائە.

بابەتی پێشتر

‘لیستی كازمی’ له‌ هه‌رێم قوڵكردنه‌وه‌ی برینه‌كانی كورد یان ساڕێژكه‌ر؟

بابەتی دواتر

هونەرمەند سابیر کوردستانی لە تەمەنی 65 ساڵیدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share