بافڵ تاڵەبانی: ھاوکار و پشتیوانی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی ڕیشەیین

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی و کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حزبەکەی هاوکار و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازیی ڕیشەییە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی بەوردی باری سەرنج و دیدگای یەکێتی بۆ پرسەکان خستەڕوو دووپاتی لەخواستی یەکێتی کردەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی کوردستانیی نیشتمانیی ھاوبەش کە ڕەنگدانەوەی ھەلومەرج و بیروبۆچوونە جیاوازەکانی لایەنە سیاسییەکان و ھەم کۆمەڵانی خەڵکیش بێت.

بافڵ تاڵەبانی ڕونیشیکردووەتەوە، سیاسەتی نوێی یەکێتی ڕوو لە حکومڕانییەکی باشتر و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە و لەو ڕووەشەوە ھاوکار و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازیی ڕیشەیین چاکسازییەک کە لەخزمەت ئاوەدانی و خزمەتی زیاتر و باشترکردنی بژێوی ھاوڵاتییان بێت.

ڕاگەیەنراوەکە ئاشکرایکردووە، ھەر لەدیدارەکەدا سەبارەت بەبارودۆخی ئەمنی و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش بیروبۆچۆن ئاڵوگۆڕكراو پشتیوانی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لەنێوان ھەرێم و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرایەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.

 


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فڕۆکەخانەی حەلەب سەرجەم کارەکانی راگرت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆکەخانەی حەلەبی کرد، بەهۆی بۆردومانەکەوە فڕۆکەخانەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی راگرتووە. بەپێی ئاژانسی سانای سوری،…
Total
0
Share