خێزانێکی كورد بە پاسپۆرتی دیپلۆماسیی ساختە دەچنە ئەڵمانیا

دیمەنێك لە بەرلین

خێزانێكی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە لە چوار كەس پێكهاتوون، بە فڕۆكەیەكی تایبەت دەچنە ئەڵمانیا و خۆیان وەك دیپلۆماتكار دەناسێنن، بەڵام سیناریۆكەیان سەرناگرێت.

بەگوێرەی لێدوانی پۆلیسی فیدڕاڵیی ئەڵمانیا، “ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، خێزانێکی چوار کەسیی بە فڕۆکەی تایبەت لە فڕۆکەخانەی میونخ نیشتنەوە، كە پێكهاتبوون لە پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ، ژنێكی تەمەن 44 ساڵان و كوڕە 12 ساڵان و كچە تەمەن حەوت ساڵەكەیان.
وەك “دەزگای لوتكە” بڵاویكردووەتەوە، سەرەتا باوکەکە هەوڵیدابوو بڕوا بە ئەفسەرەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا بهێنێت کە ئەوان نوێنەرن و دەیانەوێت بچنە دوورگەی دۆمینیکا، بەڵام بەڵگەنامەکانیان و چیرۆکەکەیان پێچەوانەی ئەمانە بوو.
دواتر ئەندامانی خێزانەكە لە گوتەكانیاندا بۆ پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە، “لە ترسی باوکی ژنەكە هەڵهاتوون کە ویستوویەتی خۆی و کچە حەوت ساڵانەکەی خەتەنەبکرێن، بۆ دەربازبوون لەوە، خانووەکەیان فرۆشتووە و چوونەتە تورکیا، دواتر لە توركیا 60 هەزار یۆرۆیان داوە بە قاچاخچییەکی سوری بۆ ئەوەی بیانگەیەنێت بە ئەڵمانیا.”
ئێستا ئەندامانی ئەو خێزانە لە سەنتەرێکی چاوەڕوانیدا هێڵدراونەتەوە تا ئەو کاتەی ئەنجامی داوانامەکانیان یەكلایی دەبێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی هەرێم سەردانی پارێزگای کەربەلا دەکات

بابەتی دواتر

کەسانی مەدەنی لە ناو شەڕی قەرەباغدا باسی دۆخی ژیانیان دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share