سەرۆکی هەرێم سەردانی پارێزگای کەربەلا دەکات

کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و پارێزگاری کەربەلا فۆتۆ: سەرۆکایەتی هەرێم

پارێزگاری کەربەلا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بە فەرمی داوای لە سەرۆکی هەرێم کرد سەردانی ئەو پارێزگایە بکات و داواکەشی قبوڵکراوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئەمڕۆ 15ی ئەیلول، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و نەسیف جاسم خاتبی، پارێزگاری کەربەلا کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە و شێوازی سەردانی گەشتیارانی ئاینی بۆ ئەو پارێزگایە کراوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری کەربەلا کۆبووەوە و لەلایەن پارێزگاری ئەو پارێزگایەوە بە فەرمی بانگهێشت کرا بۆ سەردانیکردنی پارێزگاکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست لە کاتێکی گونجاودا سەردانەکە بکات.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پارێزگارەکە پوختەیەکی دەربارەی دۆخی پارێزگاکەی، بەتایبەتی لەڕووی گەشتیاریی ئایینییەوە خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە “ئارامى و سه‌قامگيريى كه‌ربه‌لا، ڕيخۆشكه‌ره‌ بۆ سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆيى و بيانى و پارێزگاكه‌ له‌ پرۆسه‌يه‌كى به‌رده‌وامى فراونبووندايه”.

ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە ئاشکرایکردووە، پارێزگاری کەربەلا ستايشى “ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى كه‌رتى تايبه‌تی هه‌رێمى كوردستانى له‌ بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريدا كرد” و ئاماژەی بەوە کردووە، ده‌كرێت ئەو ئەزموونە بۆ كه‌ربه‌لا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراقيش سوودى لێ وه‌ربگيرێت.

له‌ كۆتايي ديداره‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى بانگهێشتێكى پارێزگارى كه‌ربه‌لاى بۆ سه‌ردانى پارێزگاكه‌ قبووڵ كردووە و “هيواى خواست له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتوودا سه‌ردانى كه‌ربه‌لا بكات”.

بابەتی پێشتر

سەركردایەتیی ڕوسیا پەیام بۆ كازمی دەنێرێت

بابەتی دواتر

خێزانێکی كورد بە پاسپۆرتی دیپلۆماسیی ساختە دەچنە ئەڵمانیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە بەرچاوی نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا گۆهدار زێباری سزادرایەوە

ئەمڕۆ لە دادگای هەولێر نوێنەرانی کونسوڵخانەکانی کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا ئامادەی دادگاییکردنی گۆهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان ئامادەبوون…
Total
0
Share