شارەزایەكی ڕوسی ڕایدەگەیەنێت، ئەو پلە گەرمییە پێوانەییەی بەر لە 104 ساڵ تۆماركراوە، لە 22ی ئەم مانگە دووبارە دەبێتەوە یان تێدەپەڕێنرێت.
یفگینی تیشكۆڤیتس، دیارترین شارەزای ڕوسی لە سەنتەری فۆبۆس تایبەت بە كەشوهەوا پێشبینی دەكرێت پلەی گەرما لەو ڕۆژەدا بەرزببێتەوە بۆ نێوانی 31 تا 33 پلەی سەدی.
شارەزاكە بەدووریشی نەزانی پلەی گەرما لە 22ی حوزەیرانی ئەمساڵ ژمارەی پێوانەیی تۆماربكات، لەكاتێكدا ژمارەی پێوانەیی لەو ڕۆژەدا 31.8 پلە بووە كە لە ساڵی 1917 لە مۆسكۆ تۆماركراوە،
تیشكۆڤیتس پێشتر ئاماژەی بەوەكرد كە لە پشووی كۆتایی ئەم هەفتەیەدا مۆسكۆ پلەیەكی گەرمای ناسروشتی بەخۆیەوە دەبینێ، بەجۆرێك 10 پلە زیاتر دەبێت لە ئاستی ڕێژەی سروشتی.
س: نۆڤۆستی