وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، چارەسەری کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەبێتە سەرەتایەکی باش بۆ چارەسەری کێشەکانی دیکە و ئومێدەوارین بەگەیشتنی پارەکەی بەغداد لێبڕینی موچه و خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخی دارایی نه‌مێنێت.
پێشه‌وا هه‌ورامی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ماندوبونێکی زۆر و ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوە لە نێوان شاندی دانوستانکاری هەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق، دواجار بڕیاردرا بڕە بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانەبکرێت، کە دەبێتە سەرەتایەکی باش بۆ چارەسەری کێشەکانی دیکەش.”
وتیشی، “ئه‌و خۆگونجاندنه‌ی پێشتر بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرا له‌به‌ر ئه‌و دۆخه داراییهبو كه حكومه‌ت تیایدا بو، بۆیه به ناچاری لێبڕینی موچه په‌یڕه‌و كرا، لەئێستاشدا گه‌شبینین به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاتنی پشكی هه‌رێم، كێشه‌ی لێبڕینی موچه نه‌مێنێت”.
دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.