شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، كۆتایی ئەم هەفتەیە بارانبارین لە چەند ناوچەیەك دەستپێدەكاتەوە
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، “بەهۆی هاتنی بڕێك هەور لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕۆژی پێنجشەممە لە كاتەكانی ئێوارە بۆ ماوەیەكی كورتخایەن ئەگەری بڕێكی كەم دڵۆپە باران لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی هەرێمی كوردستان و بەشێكی گەرمیان هەیە”.
دەشڵێت، “زۆرینەی ناوچەكان تەنها دڵۆپە دەبێت و لە چەند ناوچەیەكی كەمیش پێشبینیدەكرێت رێژەكە بگاتە یەك یان دوو ملیم”.