وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی کۆبوونەوە، سەبارەت بە دانەوەی قەرزەکانی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی کە لەسەر هەرێمی کوردستانە و دیاریکردنی میکانیزمی دانەوەی قەرزەکان گفتوگۆیان کرد.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (تی بی ئای) سالم جەواد عەبدولهادی، سەردانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان ئامادەیی ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پابه‌ندبوون بە جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی عێراق پیشاندا، تاوه‌كو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی(11ی دووه‌م د) لە یاسای بوودجە ژمارە 23 ی ساڵی 2021ە، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه به ئاڕاسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردن و پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (تی بی ئای) لە‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوەی یاساکەدا وەک پابەند بوونی هەردوولا.