ئەو کەسەی خێزانە موسوڵمانەکەی لە کەنەدا کوشت بە کاری تیرۆرستی تۆمەتبارکرا

داواکاریی گشتی کەنەدا ئاشکرایکرد، ئەو پیاوە کەنەدییەی خێزانێکی موسڵمانی بە بارهەڵگرێکەوە کرد بەژێرەوە دەستگیرکراوە و بە تۆمەتی کاری تیرۆرستی سزا دەدرێت.

بەپێی ڕونکردنەوەی داواکاریی گشتی وڵاتەکە، جگە لە تۆمەتی کاری تیرۆرستی تۆمەتی کوشتن و کوشتنی تۆپزیش خراوەتەپاڵ تۆمەتبارەکە.

ناتانیل وێڵتمنی 20 ساڵە، لە ناوچەیەکی نزیک لە شوێنی تاوانەکە دوای بەژێرەوەکردنی خێزانە موسوڵمانەکە لە نزیک مزگەوتی بەناوبانگی شاری “ئۆنتاریۆ” لە کەنەدا دەستگیرکرا.

وێڵتمن چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە بارهەڵگرێکەوە خێزانێکی موسڵمانی کرد بەژێرەوە و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکە بە سەختی بریندار بوو.

کاتێک خانەوادەی ” افضل” سەرقاڵی ڕۆشتن بوون لە نزیک ڕێگەیەکی سەرەکی وێڵتمن بە بارهەڵگرەکەیەوە شێلاندنی و لە ئەنجامدا سەلمان ئەفزەڵ و ژنەکەی و کچە گەورەکەیان و دایکی ژنەکەی سەلمان گیانیان لە دەستدا، هاوکات منداڵە کورەکەشیان بە سەختی بریندار بوو.

لە ساڵی 2017 دا چەکدارێک شەش کەسی لە مزگەوتێکی کەنەدادا کوشت، ئەوە خوێناویترین هێرشبوو بۆسەر موسوڵمانانی ئەو وڵاتە، لە دوای ئەوە هێرشەکەی وێڵتمن خوێناویترین هێرشە بۆسەر موسوڵمانان.

بابەتی پێشتر

نزیكەی 600 سزادراوی سیاسی لە عێراق دەگەڕێنرێنەوە سەر كارەكانی خۆیان

بابەتی دواتر

ژنێکی کورد لە ڕێگەی نێوان تورکیا بۆ یۆنان گیانی لە دەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 105 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ…
Total
0
Share