ئێسک و پروسکی تەرمێکی نەناسراو لە ژێر پردەکەی نزیک قەڵای کەرکوک دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوکەوە ئێسک و پروسکی تەرمێکی نەناسراو لە ژێر پردەکەی نزیک قەڵای کەرکوک دۆزراوەتەوە”.
وتیشی، “ناسنامەی تەرمەكە دیارنیە و هیچ ئاسەوارێكی گوللەی پێوە دیارنەبووە”.
ئەو سەرچاوەیە ڕونیشیكردەوە، “ماوەیەکی زۆر بەسەر گیان لەدەستدانی تێپەڕیووە، كە بۆ نزیكەی چوار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، چونکە تەنها ئێسکی ماوەتەوە، دواتریش تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەرکوک کراوە بەمەبەستی توێکاری”.