هەرێم و بەغداد لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان رێککەوتن.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، 23-02-2025، دوای پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان ئەوان و وەزارەتی نەوتی عێراق، هەردوولا رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست.

ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێکهێنراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا ئەوەش هاتووە، “لەم رووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە”.

رۆژی 2ـی شوباتی ئەمساڵ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد و بەمپێیەش، لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، جارێكی دیكە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی دهۆک بۆ خێزانی سەباح ئەترۆشی: لای ئێمە چایەک دەخواتەوە و مەیگەیەننە میدیا

ڕۆژنامەنووس سەباح ئەترۆشی، لە دهۆک دەستگیرکرا. دوای ئەوەی ڕۆژنامەنووس، سەباح ئەترۆشی، داوای لە هاوڵاتییان کردبوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی…
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
Total
0
Share