ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کرێکارانە

ئەمڕۆ لە جیهاندا بە رۆژی جیهانیی کرێکاران ناسێنراوە و تێیدا کرێکاران چالاکی و رێورەسمی تایبەت ئەنجامدەدەن و داوای مافەکانیان دەکەن.

سەرەتای دیاریکردنی 1 ی ئایار وەک رۆژی جیهانیی کرێکاران بۆ کۆتاییەکانی سەدەی 19 و داواکاری کرێکاران لە ئەمریکا و ئەوروپا بۆ کەمکردنەوەی کاتی کارکردن و زیادکردنی مووچە و شایستە داراییەکانیان و بەدیهێنانی دەگەڕێتەوە، کە تێیدا بزووتنەوە کرێکارییەکان بە چەندین شێواز دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین کرد.

لە رۆژی جیهانیی کرێکاراندا لە زیاتر لە 80 وڵاتی جیهان پشووی رەسمییە، بەڵام بەشێکی زۆر لە کرێکاران لە پێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیان لەم رۆژەشدا بەردەوام دەبن لە کارکردن.

چالاك رەئووف سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێم چوار کرێکار بەهۆی کارەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان کرێکاری بیناسازین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share