بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری گەرمیان هاوڵاتییەکی شێلاوە و دوای گەیاندی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، ” بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە لەسەر ڕێگای کەلار + باوەنوور لەگوندی عیسایی ئۆتۆمبێلێکی گەشت و گوزار لەجۆری نیسان دەبڵ هاوڵاتیەکی گوندەکە بەناوی ( عەلی ئەحمەد مەحمود) لەدایکبووی 1955 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا”.
شۆفیڕی ئۆتۆمبیلەکە لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لە هاوڵاتییەکەی داوە و لە ناحیەی مەیدانەوە بۆ قەزای کەلار ڕۆشتووە.