دوای 12 ساڵ لە ململانێ دژی ئێران و هاوپەیمانانی نەتەنیاهۆ ماڵئاواییکرد

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئیسرائیل (كنێست) بۆ هەڵبژاردنی حکومەتی نوێ بەڕێوەچوو، وەک هەڵبژاردنەکان دەنگدان بە کابینەکەی نافتالی بێنێت ڕکابەری قورسی تێدابینرا و لە کۆی 120 دەنگ تەنها 60 دەنگی بە دەستهێنا و 59 دەنگیش دژی بوون، بەڵام دواجار نەتەنیاهۆ ماڵئاوایکرد.

دوای 12 ساڵ نەتەنیاهۆ وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆڵی کۆتای هات و ئیدارەیەکی نوێ ئیسرائیل بەڕێوەدەبات.

بەهۆی سەختی ڕکابەرییەکەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئیسرائیل و پێکهێنانی هاوپەیمانییەوە، بڕیارە حکومەتە چوار ساڵییەکە دوو سەرۆک وەزیرانی هەبێت، سەرەتا نافتالی بێنێت دەبێتە سەرۆک وەزیران و دوو ساڵی دیکە حکومەت لای یائیر لاپید، سەرۆكی پارتی یێش عاتید دەبێت.

بنیامین نەتەنیاهۆ، وەک دوژمنێکی سەرسەختی ئێران لە ناوچەکەدا کۆتایی بە دەسەڵاتی هات، بەڵام وەک خۆی دەڵێت بەهۆی لاوازی حکومەتی نوێیوە خۆی حزبەکەی واتە حزبی لیکود دەگەڕێنەوە دەسەڵات.

بابەتی پێشتر

نەمسا 3-1 مەقدۆنیای باکوور

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ شۆڕشی تسیتسیباسی کپکردەوە و ڕۆلاند گارۆسی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

ڕۆژنامەی ئیندیپێندتی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، چالاكوانانی دۆسیەی مافەكانی ژنان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا ڕوبەڕووی دەستدرێژی سێكسی و ئەشكەنجەدان بوونەتەوە. ڕاپۆرتی…
Total
0
Share