نەتەنیاهۆ: هەواڵێکی ناخۆشم بۆ ئێران پێیە

سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە هاتنی ئیدارەیەکی لاواز لە ئیسرائیل ئێران جەژن دەگێڕێت، بەڵام هەواڵە ناخۆشەکە بۆ ئەوان ئەوەیە نەتەنیاهۆ دەگەڕێتەوە.

نەتەنیاهۆ لە لێدوانێکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی (كنێست) ڕایگەیاند، “ئەو حکومەتەی کە لاپید دروستی دەکات، بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لاوازە و ناتوانێت وەڵامی پێویستی ئێران بداتەوە، بۆیە ئێمە جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە دەسەڵات”.

یائیر لاپید، سەرۆكی پارتی یێش عاتید، بە دروستکەری ئەو هاوپەیمانێتییە دادەنرێت کە ئیدارەی نوێی ئیسرائیل دەکات، بۆیە نەتەنیاهۆ هێرشیکردە سەر ئیدارە نوێیەکە و ڕایگەیاند، “کۆمەڵێک هەڵە دەکرێت کە چارەنووسی ئیسرائیل بەرەو شوێنێکی باش نابات، بۆیە حزبەکەی ئێمە (لیکود) جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە”.

نەتەنیاهۆ نموونەیەکی هێناوە و ڕایگەیاند، “ڕێگەدان بە ئێران بۆ گەڕانەوەی ڕێککەوتن یان لابردنی سزا ئابورییەکان، وەک ئەو ڕوداوەی ساڵی 1944 وایە کە کاتێک ئەمریکا خۆی پاراست لە بۆردومان و لاوازکردنی هیتلەری سەردەمی حزبی نازی، دوای ئەوەش هۆڵۆکۆست ڕویدا، بۆیە پشتگوێخستنی هۆشدارییەکان لە کاتی خۆیدا کارەسات دروست دەکات”.

بابەتی پێشتر

سبەی وەزیری دارایی لەسەر یاسای چاكسازی و لێبڕینی موچە دەچێتە پەرلەمان

بابەتی دواتر

یەکێتی و گۆڕان هاوڕان چارەسەری کێشە هەنووکەییەکان پێویستی بە هەماهەنگی هەردوولا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share