لێدوانەکانی مباپێ هیوای بۆ مەدرید گەڕاندووەتەوە

کیلیان مباپێی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان، بە پێچەوانەی بۆچوونەکانی ناسڕ خلێفی-یەوە، دەرگای بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کردووەتەوە و گواستنەوەی بۆ ئەو یانەیە بەدوور نازانێت.

دوای لێدوانەکانی ناسڕ خلێفی خاوەنی سان جێرمان سەبارەت بە بەردەوامبوونی مباپێ لە پاریس و ڕێگەنەدانیان بە گواستنەوەی بۆ هیچ یانەیەکی دیکە، ئاسکەکەی فەرەنسا بە فرانس فوتباڵی ڕاگەیاند، “پێوستە لەبارەی داهاتوومەوە بڕیارێکی دروست بدەم، ڕەنگە قورسبێت، بۆیە دەرفەتێکی باش بەخۆم دەدەم بۆ بیرکردنەوە، ئێستا لەو شوێنەدام کە ئاستی خۆمم بەلاوە پەسەندە، هەست بە باشی دەکەم، بەڵام ئایا ئەوە باشترین یانەیە بۆم؟ هێشتا بە وەڵامی ئەم پرسیارە نەگەیشتووم”.

ڕۆژنامە ناودارەکانی ئیسپانیا لە نمونەی مارکا و ئاس و موندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرت، پێیانوایە، یاریزانەکە پاریس بە یانەی خەونەکان نازانێت و بەهەموو شێوەیەک دەرگای بۆ ڕیاڵ مەدرید کردووەتەوە، تەنانەت ئەگەرهەیە بە بۆندە نوێیەکان قایلنەبێت و لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر ڕوو لە ڕیاڵ بکات، ئەوەش دیسانەوە دەرگایەکی دیکە بەڕوویدا دەکاتەوە و بەدوور نەزانراوە لەترسی لەدەستدانی بێبەرامبەر لەم هاوینە پاریس بە ڕیاڵی بفرۆشێت.

بابەتی پێشتر

سێ پیشە کە لە 10 ساڵی داهاتوودا باشترین موچەیان دەبێت

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ گرەوی "کرۆسی نوێ"ی لە یانەکانی دیکە بردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share