وێنە.. ناڕەزایەتییەکان دژی سیاسەتی وڵاتانی ئەندام لە جی 7

چەند کەسێک بە ماسکی بەرپرسانی وڵاتانەوە دژی نادادی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا

ئەمڕۆ وادەی کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندام لە جی 7 ە و لە کەناراوەکان “کۆرنواڵ” لە بەریتانیا ئەو کەسانەی دژی سیاسەتەکانی وڵاتانی ئەندامن بە چەند شێوەیەک ناڕەزایەتیان دەربڕی.

ئەو کەسانەی دژی سیاسەتەکانی ئەندامانی جی 7 بوون، هەوڵیاندا ڕەخنە لە سیاسەتی وڵاتانی ئەندام بگرن سەبارەت بە تێڕوانینیان لەسەر ژینگە و دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە راگەیەنراوێکدا باسی ڕایگەیاندووە “وڵاتانی جی 7 پلانیان داناوە تا کۆتایی ساڵی 2022 یەک ملیار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ وڵاتانی کەمدەرامەت دابین بکەن”.

بوریس نەیشاردەوە کە ئەوان دەتوانن ئەو ڤاکسینەی لە خۆیان زیادە، بیدەنە وڵاتانی دیکە بەتایبەت وڵاتانی هەژاری جیهان.

ئەم قسەیەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێشتر لەلایەن کەسایەتییە جیهانییەکان و ڕێکخراوەکان و خودی پاپای ڤاتیکانەوە هۆشداری لەبارەوە درابوو، کە دەبێت دادپەروەری لە دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنادا دروستبکرێت، بەڵام وتەکانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەو ڕاستیە دەردەخات، کە دادپەروەری نەبووە.

گروپی وڵاتانی جی7 بە وڵاتانی خاوەن ئابوری و پیشەسازی بەهێزی جیهان دەوترێت، کە لە ساڵی 1975ەوە کۆبوونەوەیان هەیە وڵاتان بریتین لە (ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و بەریتانیا و ئەمریکا، کەم دوایەشدا کەنەدا چووە ناو گروپەکەوە).

بابەتی پێشتر

وێنە.. چوار سەکۆی موشەکی پێش تەقاندنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە پوچەڵکرایەوە

بابەتی دواتر

تەرمی کچێک بە سوتاوی لە سلێمانی دۆزراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماکرۆن: دەتوانین موسڵمان بین

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، فەرەنسا بۆ جیهانی سەلماندووە کە هاوڵاتییانی دەتوانن “لە یەک کاتدا فەرەنسی و موسڵمانیش…
Total
0
Share