کوێستان محەمەد: سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم، رادەگەیەنێت، “سەدان هەزار خێزانی هەرێم داهاتی مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە”.

کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم رایگەیاند، 205 هەزار خێزان لە هەرێمى کوردستان داهاتى مانگانەیان لەخوار 185 هەزار دینارەوەیە.

دەشڵێت، “داوا لە بەغداد کراوە بودجە بۆ ئەو ژمارە خێزانە دابینبکات، بەڵام هیچ بودجەیەکى بۆ تەرخان نەکردوون”.

بەپێی وتەی دڵشاد محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی هەرێم، “تاوەکو ساڵى 2012 لە هەرێمى کوردستان 83 هەزار خێزان لە خوار هێڵى هەژارى تۆمارکرابوون، بەڵام پاش 13 ساڵ ئامارەکە بۆ 205 هەزار خێزان بەرزبووەتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: نامانەوێت بەهۆی دواكەوتنی هەڵبژاردنەوە ناوبانگی هەرێم لەكەداربێت

قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە كونسوڵخانەكانی ئەوروپا و نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا…
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: بە ناردنی بەنزینە 450 دینارییەكە
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین هەرزاندەبێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێبكرێت بۆ ناردنی سووتەمەنی بۆ پارێزگاكانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی ناوەڕاست…
Total
0
Share