سێ هاوڵاتیی کورد لە رێگەی چوونیان بۆ عومرە بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، چوار هاوڵاتیی کورد لە کاتی چوونیان بۆ عومرە تووشی رووداوی هاتۆچۆ بوون، سیانیان گیانیان لەدەستدا و ئەوی دیکەیان بریندارە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکومەتی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەوی رابردوو چوار هاوڵاتیی خەڵکی پارێزگای هەولێر، لە رێگەی ئەنبار بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، سیانیان گیان لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بریندارە.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکەوە، نەبەز ئیسماعیل ئەوەشی وت، لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە و تەندروستیی ناجێگیرە.

وتیشی، ئەو چوار هاوڵاتییە لە رێگەی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و دەستەی گشتیی حەج و عومرەوە گەشتەکەیان ئەنجامنەداوە، بەڵکو بەڵکو سەربەخۆ و بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەرچوار کەسەکە هاوڕێی یەکترن، لە رەگەزی نێرن و پیشەیان ئاسنگەرییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share