پاش وتارەكەی دۆناڵد ترەمپ و جێبەجێكردنی سزا و بەرزكردنەوەی باجی گومرگی، نرخی نەوت دابەزی و زێڕیش بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە پاش جێبەجێكردنی بڕیارە نوێیەكانی ئیدارەكەی ترەمپ پەیوەست بە باج و سزای گومرگی بەسەر چین و هاوبەشە بازرگانییەكان نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد.
لە ئێستاشدا، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بەهۆی لاوازیی داتا ئابورییەكانی ئەمریكا و دابەزینی بەهای دۆلار، گەڕایەوە بۆ نرخی سەروو دوو هەزار و 900 دۆلار و ئۆنسەیەكی زێڕیش بە دوو هەزار و 910 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
لە بەرانبەریشدا، لەمیانەی چاوەڕوانییەكان بۆ بڕیارەكانی سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە پرسی نەوت و غاز؛ هەروەها ئەنجامدانی پڕۆژە یاسای بونیادنانى بۆرییەكی نوێی غاز، نرخی نەوت دابەزینێكی نوێی تۆماركرد.
بۆ ئەمڕۆ چوارشەممەش نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 70.8 دۆلار دابەزی.