ویلایەتەكەی گۆتیرێش تا 2026 درێژدەكرێتەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

ئەنجومەنی ئاسایش بە كۆی دەنگی ئەندامانی پێشنیاری درێژكردنەوەی ویلایەتەكەی گۆتیرێش-ی تا ساڵی 2026 كرد، كە لە سەرەتای 2017ەوە لەو پۆستەدایە.

لە هەنگاوێكی چاوەڕوانكراودا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر مانەوەی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش (72 ساڵ) ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ویلایەتی دووەم لە ساڵانی 2022 تا 2026.

سەرۆك وەزیرانی پێشووی پورتوگاڵ لە كانونی دووەمی 2017ەوە ئەمیندارێتی گشتیی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكەی لەئەستۆدایە و هیچ پاڵێوراوێكی دیكە ڕكابەری بۆ وەرگرتنی پۆستەكە نەكرد.

ئەنجومەنی ئاسایش لە دانیشتنێكی داخراودا بە كۆی دەنگ ئەو پێشنیارەی بۆ ئەمیندارێتیی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان خستەڕوو دەربارەی درێژكردنەوەی ویلایەتەكە، وەك ئەوەی سڤین یۆرگنسۆن باڵیۆزی ئەستۆنیا، كە سەرۆكایەتی ئەم خولەی ئەنجومەنەكە دەكات، ئاشكرایكرد.

گۆتیرێش پاش بان كی مۆن ئەمیندارێتیی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی گرتەدەست، پێشتر سەرۆك وەزیرانی پورتوگاڵ بوو لە ماوەی ساڵانی 1995 تا 2002، هەروەها كۆمسیاری سامی نەتەوە یەكگرتووەكان بووە بۆ كاروباری كۆچبەران لە ساڵی 2005 تا 2015.

س: DW

بابەتی پێشتر

داواكاری مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا زیادیكردووە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەیەكی ڕوسی ونبوو

فڕۆكەیەكی ڕوسی بە شەش سەرنشینەوە ونبوو. وەزارەتی باری نائاسایی ڕوسیا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری ئێن –…
Total
0
Share