بانکی ناوەندی لە هەفتەیەکدا زیاتر لە 900 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە

دۆلاری ئەمریكی – فۆتۆ، گێتی

کۆی گشتی فرۆشی دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 900 ملیۆن دۆلار بووە.

بانکی ناوەندی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بڕی 904 ملیۆن و 354 هەزار و 091 دۆلاری فرۆشتووە، بە بڕی رۆژانە 226 ملیۆن و 88 هەزار و 522 دۆلار کە بەێژەی 2.26% بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەرزبووەتەوە، کە رێژەی فرۆشتن 211 ملیۆن و 156 هەزار و 980 دۆلار بووە.

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە رۆژی سێشەممەدا بووە، کە فرۆشی 283 ملیۆن و 45 هەزار و 994 دۆلار بووە، لەکاتێکدا کەمترین فرۆش لە رۆژی دووشەممەدا بووە، کە فرۆشی 127 ملیۆن و 85 هەزار و 570 دۆلار بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکۆر: هیچ رێککەوتنێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە راگەیەندراوێکدا ئامادەیى بۆ سەرلەنوێ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم نیشاندەدات، بەڵام دەڵێت هیچ رێککەوتنێکى…
Total
0
Share