دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی دزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا بەهاوكاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن و، دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ب.ح.م. لەدایكبووی 2002 و س.أ.و. لەدایكبووی 2000) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی ئەمریکا پاڵپشتیکردنی سلێمانییان لە پەرەپێدانی کلتور و ڕۆشنبیری تاوتوێکرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا کۆبووەوە، تاوتوێی چەند پلانێکی هاوبەشیان کرد بۆ…
Total
0
Share